موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شاری گەورەی ئیستانبوول لەگەڵ شاندێکی یاوەر سەردانی بارەگای سەرەکیی هودا پار لە ئیستانبوول کرد.
شاندی ئاک پارتی کە بە سەرۆکایەتی عوسمان نوری کاباکتەپە بەرپرسی ئاک پارتی لە پارێزگای ئیستانبوول سەردانی بارەگای هودا پار کرد لە لایەن عیسا گوڤەندیک بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای ئیستانبوول پێشوازی لێکرا.
دیدارەکە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بوو و موراد کوروم کاندیدی ئاک پارتی بۆ سەرۆکایەتی شارەوانی شاری گەورەی ئیستانبوول داوای پشتگری لە هودا پار کرد.
عیسا گوڤەندیک بەرپرسی هودا پار لە پارێزگای ئیستانبوول پیرۆزبایی لە موراد کوروم کرد کە وەک کاندید دەستنیشان کراوە و باسی لەوە کرد کە پشتگری لە موراد کوروم دەکەن.
چەند رۆژ پێشتر هودا پار راگەیاندبوو کە لە هەنێک ناوچەکان پشتگری لە کاندیدی هاوپەیمانی دەکەن و لە ناوچەکانی دیکەش بە کاندیدی خۆیان بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن.
لە تورکیا هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان لە ٣١ی ئاداری ٢٠٢٤ بەڕێوە دەچێت.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
شاهزادە دەمیر سکرتێری گشتیی هودا پار و پەرلەمانتاری مێرسین لە پەرلەمانی تورکیا وتی، "جەهەپە لە یەکەم رۆژ کە دامەزراوە هەموو کاتێک سیاسەتەکەی بە هێرش سەر بەهاکانی مسوڵمانەکان بەڕێوە دەبات."
شاهزادە دەمیر پەرلەمانتاری عەنتاب و سکرتێری گشتیی هودا پار لە کۆبوونەوەیەکی میدیایی لە پەرلەمانی تورکیا راگەیاند، "بانگێشتی خوشک و برا قوتابییەکان لە تورکیا دەکەین کە وەک قوتابییە ئەمریکییەکان بەرپرسیارێتی بە ئەستۆ بگرن و چالاکییەکانیان زیاتر بکەن."
زەکەریا یاپجیئۆغلو سەرۆکی گشتی هودا پار لە ئیستانبوول لەگەڵ رۆژنامەنووسەکان کۆبوویەوە و باس لە چەند پرسێکی رۆژەڤ کرد.